ڕاستەوخۆ

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا سێیەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرای کرد، واشنتن سێیەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات و پێشبینی دەکات لە مانگی تشرینی دووەمدا هێرش و بۆردومانەکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکەنەوە.

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەربازی لە واشنتن بڵاوی کردەوە، سەرۆکایەتیی ئەمریکا بڕیاری داوە سێیەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگری سەربازی ڕەوانەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، پێنج بۆ 10 هەزار سەربازی دیکەی ئەمریکی ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێن.

هەروەها ئاشکراشی کردووە ترەمپ بە ڕاوێژکارەکانی ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەکات لە مانگی تشرینی دووەمدا هێرش و بۆردومانەکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکەنەوە.

ئەم جوڵە سەربازییانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هەوڵەکانی ناوەندگیرەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک و گەڕاندنەوەی ئێران و ئەمریکا بۆ سەر میزانی گفتوگۆ بە بێئەنجام ماونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.