ڕاستەوخۆ

ئێران: خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیازێکی ئەمریکاین کە لە رێگەی قەتەرەوە گەیشتووەتە دەستمان

reset font size increase font size

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خەریکی تاوتوێکردنی وەڵامێکە بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا سەبارەت بە چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان، کە لە رێگەی قەتەرەوە وەک وڵاتێکی نێوەندگیر پێیان گەیشتووە، بەڵام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لەم قۆناغەدا دەبێت گرنگی بە پرسی گەروی هورمز بدرێت.

ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، پێشنیازەکەی ئەمریکا لە چوارچێوەی هەڵوێستە کۆنەکانی واشنتۆندایە و جەخت لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی دەکاتەوە، لە بەرامبەردا تاران هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات دەکاتەوە، کە دەبێت پرسی ئەتۆمی بۆ قۆناغەکانی تر دوا بخرێت و سەرنجی سەرەکی لەسەر راگرتنی شەڕ و هەڕەشەکان بێت بەپێی ئەوەی لە لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباددا هاتووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەخنەی لە هەڵوێستی ئەمریکا گرت و گوتی: "راست نییە ئەمریکا باسی بنەماکان بکات لە کاتێکدا خۆی پێشێلیان دەکات." سەبارەت به پەیوەندییە ناوچەییەکانیش ئاماژەی بەوەدا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ لێپرسراوانی وڵاتانی عەرەبیی کەنداو کۆبوونەتەوە و جەختیشی کردەوە، ئێران پابەندە بە بنەمای دراوسێیەتیی باش و داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکات رێگە نەدەن خاکیان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی تاران بەکار بهێنرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.