ڕاستەوخۆ

نیویۆرک تایمز: ڕووسیا پلانی داڕشتووە بۆ پەکخستنی وێستگە ئەتۆمییەکان و بڕینی کارەبا و ئاوی ئۆکرانیا لە زستاندا

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەوە ئاشکرای کرد، وەزیری ئێنەرجیی ئۆکرانیا بەڵگەنامەیەکی نهێنیی ڕووسیای ڕادەستی بەرپرسانی ئەوروپایی کردووە کە تێیدا پلانی وردی مووشەکبارانکردنی ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا بۆ زستانی ئەمساڵ دەستنیشان کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، دوو هەفتە لەمەوبەر لە کۆبوونەوەیەکدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، دێنیس شمیال، وەزیری ئێنەرجیی ئۆکرانیا بەڵگەنامەیەکی ڕووسیای نیشانی بەرپرسانی ئەوروپی داوە کە لە مانگی ئابدا ئامادەکراوە و لەلایەن هەواڵگریی ئۆکرانیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

بەڵگەنامەکە ئاشکرای دەکات کە ڕووسیا پلانی هەیە بە بەکارهێنانی زیاتر لە 1000مووشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (تەقەمەنی و درۆن) و بۆمبی قورس، هێرشی بەرفراوان بکاتە سەر ژێرخانی ئێنەرجیی ئۆکرانیا. ئەوەش بە مەبەستی ڕاگرتن و لەکارخستنی سێ وێستگەی ئەتۆمیی سەرەکیی ئۆکرانیا؛ وێستگەکانی (ڕیڤنێ، خملنیتسکی، و باشووری ئۆکرانیا) لەڕێگەی بۆردومانکردنی وێستگەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەباکەیان.

جگە لە کارەبا، ڕووسیا پلانی داڕشتووە بە دەیان مووشەکی بالیستی و بۆمبی گلاید ئاڕاستەی ژێرخانی ئاوی ئۆکرانیا بکات. ئامانجی سەرەکیی ئەم پلانەش بڕینی گەرمی، کارەبا و ئاوە لە شارە گەورەکانی وەک کیێڤ، خارکیڤ و ئۆدێسا، بە شێوازێک کە ڕێژەی 90٪ی کارەبا و گەرمیی ئەم شارانە بپچڕێت و سیستەمی ئاوەڕۆشیان تووشی پەککەوتنی سەخت بێت.

بەپێی بەڵگەنامە دەستبەسەرداگیراوەکە، هێرشەکانی ڕووسیا بە سێ  قۆناغی سەرەکی ئەنجام دەدرێن:
١. لەکارخستنی وێستگەکانی کارەبای نزیک سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا، بە مەبەستی پەکخستنی ئەو کارەبایەی لە ئەوروپاوە بۆی دێت.

٢. لەکارخستنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی و ئایدرۆئەلەکتریک.

٣. لەکارخستنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئۆکرانیا.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.