ڕاستەوخۆ

ژینگەدۆستانی ڕۆژهەڵات دژی بڕینەوەی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیا هاتنە دەنگ

reset font size increase font size

ڕێکخراوی ژینگەدۆستی زاگرۆس لە ڕۆژهەڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، بڕینەوە و تاڵانی داربەڕووەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە، بە یەکێک لە کارەساتبارترین تاوانە ژینگەییەکان ناوی دەبات و داوای ڕاگرتنی دەکات.

ڕێکخراوی ژینگەدۆستی زاگرۆس لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ، پاکتاوکردنی دارستانەکان تەنها بڕینی دار نییە، بەڵکو تێکدانی هاوکاتی تەواوی ژینگەیە و دەبێتە هۆی لاوازکردنی توانای خاک و سەرچاوەکانی ئاو، هەروەها ژیانی هەموو ئاژەڵە کێوییەکان لەناو دەبات. 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە ژینگەییەکان دەکەین لە ئاست ئەم قەیرانەدا بێدەنگ نەبن و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان جێبەجێ بکەن.

دەشڵێ، هەڵوێست و بێدەنگی لایەنە بەرپرسەکان و ڕێکخراوەکان بەرانبەر بڕینەوەی دارەکان بخیانەتە لە نیشتمان و نەوەکانی داهاتوو، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە ژینگەییەکان دەکەین، لە ئاست ئەم قەیرانەدا بێدەنگ نەبن و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان جێبەجێ بکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.