فراکسیۆنی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی تایبەتمەندی ڕاسپێردراو بە بەدواداچوونی نرخەکانی مشتەقاتی نەوتی لە هەرێمی کوردستان کراوە، کۆمەڵێک پێشنیازی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی خستووەتەڕوو.
لە نووسراوەکەدا، کە لەلایەن بەخشێک لە پەرلەمانتارانەوە ئیمزا کراوە، دوو خاڵی سەرەکی وەک چارەسەر بۆ ئازادکردن و سووککردنی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان دیاریکراون:
ڕادەستکردنی تەواوەتی بەرهەمی نەوت: ڕادەستکردنی تەواوی بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیای نیشتمانیی بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ).
یەکخستنی نرخەکان: یەکخستنی نرخەکانی مشتەقاتی نەوتی لە هەرێمی کوردستان بە شێوازێک کە هاوتا بێت لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراق، بەم شێوەیەی خوارەوە:
بەنزین: ٤٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک.
گازوێڵ (کازۆیل): ٤٠٠ دینار بۆ هەر لیترێک.
نەوتی سپی: ٣٠ هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک.