ڕاستەوخۆ

لە هەولێر پیاوێک ژنێک دەکوژێت و دوو کەسی دیکەش بریندار دەکات

reset font size increase font size

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026، لە شاری هەولێر پیاوێک هێرشی کردە سەر ماڵی خەزوورانی و بە دەستڕێژی گوللە خوشکی هاوژینەکەی کوشت و هاوژینەکەی و خەزووریشی بریندار کرد.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی هێزە ئەمنییەکان، تاوانەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان پیاوەکە و هاوژینەکەیەوە بووە، کە لەسەروبەندی جیابوونەوەدا بوون. هەر هەمان ڕۆژ پێش ڕووداوەکە، هەردوو لا لە دادگا دانیشتنیان هەبووە، بەڵام دوای تەواوبوونی دانیشتنەکە، پیاوەکە چووەتە سەر ماڵی خەزووری و دەستڕێژی گوللەی لێکردوون.

پزیشکی دادی هەولێر ڕایگەیاند، تەرمی ژنە کوژراوەکە، کە تەمەنی 30 ساڵە، نزیک کاژێر 4:30ی پاشنیوەڕۆ گەیێندراوەتە پزیشکی دادی و شوێنی چەند گوللەیەک بە جەستەیەوە بووە، هاوکات ڕێکارە یاساییەکان و توێکاری بۆ تەرمەکە کراوە تاوەکو ڕادەستی خێزانەکەی بكرێتەوە.

ئێستا هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، کە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵهاتووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.