ڕاستەوخۆ

پارێزگاری هەولێر لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزین ڕوونکردنەوەیدا

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی سووتەمەنی و سووککردنی بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتیان، پارێزگاری هەولێر دەستپێکردنی ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی توندی بەرامبەر سەرپێچیکاران و قۆرخکارانی بازاڕی بەنزین ڕاگەیاند.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد، کاتێک فەرمانی تایبەت بە دابەزاندنی نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ 850 دینار گشتاندنی بۆ کراوە، لە بەیانی سێشەممە 21ی تەممووزی 2026ەوە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کواڵێتی و جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەلایەن سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی وەکو لایەنە ئەمنی و کارگێڕییە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداوچوونی بۆ دەکرێت.

پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە کردەوە، ئامانجی سەرەکیی دەستپێکردنی ئەم ڕێکارانە ڕێگرییکردنە لە هەر جۆرە قۆرخکاری و بەرزبوونەوەیەکی پێشێلکارانەی نرخ لە ئاڵوگۆڕی سووتەمەنیدا، بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت بەنزین لە سەرووی نرخە دیاریکراوەکەوە بە هاوڵاتیان بپێورێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.