ڕاستەوخۆ

پاسەوانی سنووری سوریا هاووڵاتیان دەستگیر دەکەن

reset font size increase font size

ڕێکخراوی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانی پاسەوانی سنووری سووریا لە 18ی تەممووزدا خێزانێکی سوورییان دەستبەسەرکردووە، کە پێکهاتبوون لە دایکێک و سێ منداڵ، لە کاتێکدا هەوڵیانداوە لە ڕێگەی یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانی نزیک شارۆچکەی ئەلقوسێر لە گوندەواری باشووری حومسەوە بپەڕنەوە بۆ ناو خاکی لوبنان.

ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزەکانی پاسەوانی سنوور 15 ڕۆژ پێشتر لە هەمان ناوچەدا گەنجێکی سوورییان دەستگیرکردووە کاتێک هەوڵیداوە بە ڕێگەیەکی نەیاسایی بەرەو لوبنان بپەڕێتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا، ئەم جۆرە ڕووداوانە دەرخەری توندترکردنی ڕێکارە ئەمنییەکانن لەسەر سنوورەکانی نێوان سووریا و لوبنان و بەردەوامیی دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی مەترسییەکان لەسەر ناوچە سنوورییەکان زیاتر دەکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.