ڕاپۆرتێکی نهێنیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی انرژیی ئەتۆمی (IAEA) پشتڕاستی کردەوە کە سووریا لە سەردەمی دەسەڵاتی بشار ئەسەدی سەرۆکی ڕووخاودا، سەرقاڵی دروستکردنی ڕاکتۆرێکی ئەتۆمی بووە لە پارێزگای دێرەزوور.
بەپێی ڕاپۆرتەکە کە ڕۆژی سێشەممە بڵاو کرایەوە، پشکێنەرانی ئاژانسەکە لە مانگی ئابدا سەردانی چەند شوێنێکیان لە سووریا کردووە و پشتڕاستیان کردووەتەوە کە دەسەڵاتی پێشووی سووریا پێشێلی رێککەوتنی نێودەوڵەتیی کردووە بەوەی بوونی ماددە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەشارکردووەتەوە، کە لەوانە ڕاکتۆرێکی ئەتۆمیی دروستکراو بە هاوکاریی کۆریای باکوور، کارگەیەکی دروستکردنی سووتەمەنی و شوێنێکی پاشەکەوتکردن بوون.
هەروەها ئاژانسەکە ئاشکرای کرد کە لە سەردانەکەیدا بۆ شوێنێکی تری نەناسراو، دەستی بەسەر نزیکەی ٧٣ تۆن مەدنیوومی سروشتی لە شێوەی ڕووەکی سووتەمەنییدا گرتووە و خستوویەتە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتییەوە، لە کاتێکدا حکوومەتی نوێی سووریا ئارەزووی خۆی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەیەکی ئاشتیخوازانەی وزەی ئەتۆمی دەربڕیوە.