ڕاستەوخۆ

پوتن و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و سەرۆکی ڕووسیا جەختی لە سەقامگیریی سووریا کردەوە

reset font size increase font size

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی کاتیی سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و جەختیان لە پته‌ویی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی نێوانیان و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە.

کۆشکی کرملین ڕایگەیاند کە پوتین دڵنیایی داوە ڕووسیا لەگەڵ سەقامگیریی سووریایە لە ئێستا و داهاتووشدا و پشتیوانی لە سووریا دەکات بۆ بوژانەوە و سەروەریی خاکەکەی.

هاوکات سەرۆکی ڕووسیا داوای لە ئەحمەد شەرع کردووە هاوکار بێت بۆ ڕێگاخۆشکردن و ڕێکخستنەوەی دوو بنکەی سەربازیی ڕووسیا لەو وڵاتەدا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.