دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەقینەوەیەکی گەورە لە کۆگایەکی کاتیی پاشماوەکانی جەنگ و چەک و تەقەمەنی لە شارۆچکەی سارمادای پارێزگای ئیدلیب لە سووریا ڕوویدا.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئیدلیب، بەهۆی تەقینەوەکەوە ٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند کە هێشتا هۆکاری ڕاستەقینەی دروستبوونی تەقینەوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش هێزی تایبەتیان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کردووە.