ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع: سوریا دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمدایە بۆ بووژانەوە و ئاوەدانکردنەوە

reset font size increase font size

لە سەردانێکیدا بۆ پایتەختی سوریا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا کۆبووەوە و جەختی لەوە کردەوە کە سوریا ئێستا دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمدایە بۆ بووژانەوە، ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ سوریایەکی سەقامگیر و یەکگرتوو دووبارە دەکەنەوە، کە تێیدا ماف و پاراستنی تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان زامن کرابێت و چاوەڕوانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی وڵاتەکە دەکرێت.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە وەک دراوسێ، عێراق، هەرێمی کوردستان و سوریا خاوەنی گەلێک بەرژەوەندیی هاوبەشن و زەمینەیەکی لەبار هەیە بۆ فراوانکردنی هاوکاریی ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی گەلانی ناوچەکەدا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.