بانکی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بەخشینێکی بە گوژمەی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمەتیدانی سووریا لە پێناو بنیاتنانی کەرتی داراییەکی سەلامەت و سەردەمییانە پەسەند کردووە.
ئەم بەخشینە، کە لە چوارچێوەی "پرۆژەی نوێکردنەوەی کەرتی دارایی سووریا" دا دابین دەکرێت، ئامانج لێی پشتیوانیکردنی ئەو وەبەرهێنانانەیە کە یارمەتیدەر دەبن بۆ ئەوەی مامەڵە داراییەکان سەلامەتتر، خێرا تر و شەفافتر بن.
هاوکات دابینکردنی هەلومەرجێک بۆ باشترکردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە داراییەکان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی بانکی جیهانی، پاش 14 ساڵ لە جەنگی ناوخۆیی، کەرتی دارایی سووریا هێشتا بچووکە، پشت بە بانکی ناوەندی و پارەی کاش دەبەستێت، و خاوەنی ژێرخانێکی کۆنی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کێشە لە سیستەمەکانی چاودێری و سەقامگیریی داراییدا هەیە.
ئەم سنوورداربوونی کەرتی داراییە تێچووی مامەڵەکان زیاد دەکات و ڕێگری لە گەڕانەوەی سووریا بۆ کەناڵە داراییە نێودەوڵەتییەکان دەکات.