بەهۆی دواکەوتنی گەیشتنی دراوی نوێی سوریا بۆ بانکەکان، بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە بڕیاری دا پرۆسەی گۆڕینەوەی لیرەی کۆن بە دراوی نوێ بۆ هەفتەیەکی دیکە درێژ بکاتەوە.
لە کاتێکدا پێشتر هاووڵاتییانی ڕۆژاڤای کوردستان ناڕەزاییان دەربڕیبە سەبارەت بە دروستبوونی گرفت لە دابینکردنی پێداویستییە ڕۆژانەیان بەهۆی نەبوونی دراوی نوێوە.
بەگوێرەی میکانیزمی بانکی ناوەندی، پرۆسەی گۆڕینەوەی دراو بۆ هاووڵاتییان لە ڕێگەی بەرنامەی (شام کاش)ـەوە بەڕێوە دەچێت و هاووڵاتییان دەتوانن تاوەکو بڕی ٢٥ ملیۆن لیرەی سوری لە دراوی کۆنەوە بگۆڕن بۆ نوێ.
لە شاری حەسەکەش لایەنە پەیوەندیدارەکان داوایان لە خەڵک کردووە کە بە تەواوی پابەند بن بەو خشتە و کاتانەی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاری کراون بۆ ئەوەی بێ گرفت پرۆسەکە ئەنجام بدەن.