سوهراب پورنازری، مۆسیقاژەنی کوردی دیاری ڕۆژهەلاتی کوردستان، بە فەرمی بوو بە ئەندامی ئاکادمیی گرامی (Recording Academy)؛ کە دەزگای سەرپەرشتیاری بەناوبانگترین و گرنگترین خەڵاتی مۆسیقای جیهانە.
ئاکادمیی گرامی لە ساڵی ١٩٥٨ـەوە دامەزراوە و وەک گەورەترین و گرنگترین ناوەندی پیشەیی لە جیهانی مۆسیقادا دەناسرێت.
خەڵاتی ئەم ئاکادمییە لە بواری مۆسیقادا، هاوتای خەڵاتی ئۆسکارە لە سینەمادا.
ئەندامانی ئەم ناوەندە پێکدێن لە هونەرمەندان و کەسایەتییە شارەزاکانی مۆسیقا، کە ڕۆڵیان هەیە لە دیاریکردنی کاندیدەکان و براوەکانی خەڵاتە ساڵانەکاندا.
بون بە ئەندامی ئەو ئاکادمییە جیهانییە دەتوانێت هەنگاوێکی کاریگەر باشە بۆ ئەوەی مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێگەیەکی بەهێزتر لە گرنگترین رووداوە مۆسیقییەکانی جیهاندا بەدەست بهێنێت.
پورنازری لە ساڵانی ڕابردوودا بە ئەنجامدانی کۆنسێرتی جیهانی و هاوکاریکردن لەگەڵ هونەرمەندە ناسراوەکانی جیهان، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە ناساندنی مۆسیقای ئێران هەبووە.
پورنازری کە لە خێزانێکی ناسراوی هونەری لە شاری کرماشان لەدایک بووە، لە پەیامەکەیدا ئەم ئەندامێتییەی بە "بەرپرسیارێتییەکی گرانبەها" وەسف کرد .
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم هەنگاوە دەبێتە پاڵنەر و هێزێک بۆ ئەوەی بە ورەیەکی زیاترەوە درێژە بە ڕێچکە و ژیانی هونەریی خۆی بدات.