دادگای باڵای کارگێڕیی ئەنقەرە، بڕیاری دادگای پلە یەکی هەڵوەشاندەوە و جارێکی دیکە نمایشکردنی فیلمی "ڕۆژباش"ـى ئۆزکان کوچوکی قەدەغە کرد.
ئەم بڕیارە دوای تانەیەکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتیاری هات دژ بە بڕیارێکی پێشووی دادگای ٣3ـى کارگێڕی کە قەدەغەکردنەکەی بە ناڕەوا زانیبوو. دادگای پێداچوونەوە دەڵێت، ناوەڕۆکی فیلمەکە "هەستیاریی کۆمەڵایەتی" تێدا ڕەچاو نەکراوە.
لە ڕوونکردنەوەی بڕیارەکەدا هاتووە، کە فیلمەکە شەڕی دەوڵەت دژ بە پەکەکە بە نەرێنی نیشان دەدات، بۆیە بۆ نمایشکردن و بازرگانی ڕێگە پێندەراوە.
هاوکات، دادگا داواکاریی دەرهێنەرەکەی بۆ قەرەبووی 500 هەزار لیرەیی ڕەت کردەوە. لە بەرامبەردا، فەیسەڵ ئۆک، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی میدیا و لێکۆڵینەوە یاساییەکان ڕایگەیاند، مەبەست لەو هەستیارییە تەنیا زمانی کوردییە و ئەمە قورسترین جۆری پێشێلکردنی ئازادیی ڕادەربڕینە.
