ئاژانسى هەواڵى عێراقى بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی ئەمشەوى چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دواخرا بۆ کاتژمێر 8ـى سبەی شەو.
ئاماژەبەوەشکراوە، بەپێى وادەى دەستورى سبەى دوا وادەیە بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆكوەزیران و پێشكەشكردنی ناوەکەى بە سەرۆككۆمار بە مەبەستى ڕاسپاردنى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێ.
هاوکات، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار لە ڕۆژی 11ـی ئه‌م مانگه، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 76ـی ده‌ستور ماوه‌ی 15 ڕۆژ له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بکات، ئه‌و واده‌یه‌ش له ڕۆژی 26ـی ئەم مانگەدا كۆتایی دێت.