ڕاستەوخۆ

موقتەدا سەدر داوای پابەندبوون بە وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەکات

reset font size increase font size

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە 20ی ئەیلولی 2026دا داوای لە ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد کە بە تەواوەتی پابەندی وادەی دیاریکراوی کشانەوەیان بن لە عێراق، کە ڕێککەوتی 30ی ئەیلولە، و جەختی کردەوە کە لە دوای ئەو ڕێککەوتەوە هیچ جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆییی وڵاتدا قبووڵکراو نییە.

سەدر ئاماژەی بەوە کرد، کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە بەرژەوەندیی عێراق، هاوپەیمانان و تەواوی جیهاندایە، هاوکات هۆشداریی دا لەوەی ئەو هەنگاوە نەبێتە دەرفەتێک بۆ دەستوەردانی وڵاتانی دراوسێ و نادراوسێ لە سەروەریی عێراقدا و داوای لە سیاسییەکانی وڵات کرد جارێکی دیکە پەنا بۆ دەستوەردانی ئەمریکا نەبەنەوە.

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ڕوونی کردەوە، هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی هێزی وشکانی، پاراستنی سنوور و هێزی ئاسمانییەوە توانای تەواویان بۆ پاراستنی نیشتمان هەیە بە مەرجێک تەنیا لەژێر فەرماندەییی حکومەتی ناوەندیدا بن، هەروەها هیواخواز بوو 30ی ئەیلول ببێتە دەستپێکی گەشەسەندنی عێراق و کۆتاییهاتنی گەندەڵی، دیکتاتۆری و داگیرکاری.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.