ڕاستەوخۆ

عێراق و سعودیە هاوکارییەکانیان لە کەرتەکانی وزە و ئابووریدا فراوانتر دەکەن

reset font size increase font size

لە درێژەی سەردانەکەیان بۆ ریاض، وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە کۆبوونەوە و پرسەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی وزە و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لە نێوان هەردوو وڵاتدا تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی سعودیە، لە کۆبوونەوەکەدا کە فالح سەری (وەزیری دارایی عێراق) و باسم محەممەد خەزیر (وەزیری نەوتی عێراق) لە لایەک، و میر عەبدولعەزیز بن سەلمان (وەزیری وزەی سعودیە) و محەمەد عەبدوڵا جەدعان (وەزیری دارایی سعودیە) لە لایەکی ترەوە بەشدارییان تێدا کردبوو، دوای هەڵسەنگاندن بۆ دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە، جەخت لەسەر پاراستنی سەقامگیریی کەرتی وزە کرایەوە.

 هەروەها هەردوو لایەن ڕژدبوونی خۆیان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دارایی و بازرگانییەکان و فراوانکردنەوەی هەماهەنگییە هاوبەشەکان لە بوارە جیاوازەکاندا دووپات کردەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.