ڕاستەوخۆ

فەرەنسا بەکارهێنانی نارنجۆکی دەنگی دژی خۆپێشاندەران رادەگرێت

reset font size increase font size

لەژێر گوشاری شەقام و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا، حکومەتی فەرەنسا بڕیاری دا بەکارهێنانی نارنجۆکی دەنگی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دژی خۆپێشاندەران بە شێوەیەکی کاتی ڕابگرێت.

ئەم بڕیارەی دەسەڵاتدارانی پاریس دوای ئەوە هات، لە چەند ڕۆژی رابردوودا بەکارهێنانی ئەم چەکە ناکوشندەیە، کە دەنگ و ڕووناکییەکی بەهێز دروست دەکات، بووە هۆی برینداربوونی قورس، سووتان و دروستبوونی شڵەژان لەنێو سەدان خۆپێشاندەر، بەتایبەت قوتابیانی خوار 18 ساڵ.

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ڕێنمایی نوێی ئاراستەی هێزەکانی پۆلیس کردووە بۆ ئەوەی بەکارهێنانی ئەو جۆرە نارنجۆکە بوەستێنن، تاوەکو ئەو کاتەی پێداچوونەوە بە رێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاژاوە و پێوەرەکانی سەلامەتیدا دەکرێت.

توندوتیژییەکانی پۆلیسی فەرەنسا بەرامبەر ناڕەزایەتییەکان کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی بەدوای خۆیدا هێنا و بووە هۆی ئاڵۆزی لە نێوان پاریس و تاران و بانگهێشتکردنی باڵیۆزانی هەردوو وڵات لەسەر مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان.

جێی باسە، شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی فەرەنسا لە 17ی ئەیلوولەوە لەلایەن قوتابیانی قۆناخی ئامادەییەوە دەستی پێ کردووە و ئەوان داوای باشترکردنی ژینگەی خوێندن، نۆژەنکردنەوەی بینا کۆنەکان، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و دابەزاندنی نرخی خواردن لە قوتابخانەکانیاندا دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.