ڕاستەوخۆ

ئامەدسپۆر لە پێشەنگی خولی نایابی تورکیایە؛ هاندەرانی بەهۆی نەخستنەڕووی بلیتەکانەوە ناڕازین

reset font size increase font size

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستان، کە لە ئێستادا پێشەنگی خولی یانە پلە نایابەکانی تورکیایە، ڕۆژی شەممە، 10ی تشرینی یەکەمی 2026، لە ئەنقەرە دەبێتە میوانی یانەی گەنچلەربیرلیغی، لە کاتێکدا هاندەرانی یانەکە بەهۆی نەکردنەوەی فرۆشی بلیتەکانیانەوە ناڕەزاییان دەربڕیوە.

بەر لە بەڕێوەچونی یارییەکە لە گەڕی حەوتەمی سوپەرلیگ، یانەی خاوەن یاریگە بلیتەکانی خستە بازاڕەوە، کە نرخیان لە 750 لیرە (15 دۆلار)ـەوە دەست پێ دەکات و تاوەکو 5000 لیرە (نزیکەی 100 دۆلار) بەرز دەبێتەوە، بەڵام بلیتەکانی هاندەرانی ئامەدسپۆر، کە نرخیان 975 لیرە (نزیکەی 20 دۆلار) دیاری کراوە، هێشتا نەخراونەتە بازaڕەوە و کاتی خستنەڕوویان نادیارە، ئەمەش گلەیی هاندەرانی بە دوای خۆیدا هێناوە.

ئامەدسپۆر بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە 6 یاریدا لە پێشەنگی خولی نایابی تورکیادایە و بە جیاوازیی گۆڵ لە پێش گاڵاتاسارایەوەیە، لە کاتێکدا گەنچلەربیرلیغی بە 7 خاڵ لە پلەی 13ـی خولەکەدایە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.