ڕاستەوخۆ

موقتەدا سەدر بۆ ئەمریکا: کاتی ئەوە هاتووە پەڕەی ڕابردوو بە دادپەروەری دابخرێت

reset font size increase font size

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە پەیامێکدا بۆ ئەمریکا ڕای گەیاند کە کاتی ئەوە هاتووە پەڕەی ڕابردوو بە دادپەروەری داخرێت و داوا دەکات واشنتن لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق مامەڵە بکات و وڵاتەکەیان نەبێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان.

موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەوان لە ڕابردوودا دژی داگیرکاری بەرگرییان کردووە و دژایەتیی کەس ناکەن، بەڵام سەربەخۆییی وڵات لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و گوتی: "ئەگەر دەتانەوێت پەڕەی کۆن دابخەن، پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەبێ لووتبەرزی دایبخەن."

سەدر جەختی لەوەش کردەوە، دەیانەوێت عێراق بە ئازادی و سەربەخۆیی و دوور لە هەژموونی دەرەکی (چ ڕۆژهەڵاتی بێت یان ڕۆژئاوایی) بنیات بنێنەوە و ڕەتی کردەوە وڵاتەکەیان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسی و ئابوورییەکان و نابێت پابەند بن بە شەڕکردن لەبری هیچ لایەنێک.

پەیامەکەی سەدر لە کاتێکدایە، لە 30ی ئەیلوولی ئەم ساڵەوە پرۆسەی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان لە سەرجەم بنکە سەربازییەکانی عێراق کۆتایی هات و ناوبراو لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: "پێویستە ئەمریکا مامەڵەیەکی دیپلۆماسیی دادوەرانە لەگەڵ عێراق بکات، نە ئاڵاکەتان بخرێتە ژێر پێ و نە شکۆ و سەربەخۆیی ئێمەش ژێرپێ بخەن."

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.