ڕاستەوخۆ

گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف دەست پێ دەکەنەوە

reset font size increase font size

حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕ، گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف دەست پێ دەکەنەوە، بە جۆرێک کە ڕۆژانە ڕێگە بە 40 گەشت دەدرێت، بەڵام بڕیارەکە کۆمپانیای (ماهان ئێێر) ناگرێتەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی هەینی، 2ی تشرینی یەکەمی 2026، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە وردی بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی ڕاگرتنی گەشتەکان کردووە و لەم چوارچێوەیەشدا گەیشتوون بە رێککەوتنێک بۆ ئەنجامدانی 40 گەشتی ئاسمانیی ڕۆژانە لەلایەن کۆمپانیا ئێرانییەکانەوە بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف و بەپێچەوانەوە، بێ ئەوەی ڕێگە بە کۆمپانیای ماهان ئێێر بدرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکای کرد بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکەی عێراق لە پێدانی بەدەرکردنی پێویست و ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ئەو هاووڵاتییانەی بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی، خوێندن و زیارەتی ئایینی گەشت دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.