عێراق له هه‌وڵ و په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌و سامانی دزراوی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی له یاسا هه‌ڵاتوون.
محه‌مه‌د لامی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی عێراق له میانی دیداری له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له عێراق باسیان له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شی نێوان به‌غداد و ئه‌نقه‌ره كردووه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و ده‌ستگیركردنی گه‌نده‌ڵكاران.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ڕژدبوونی عێراقی له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، هه‌وڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ وڵاتان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره و سامانی دزراوی عێراق و ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ی له ده‌ستی یاسا هه‌ڵاتوون.
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌مانگیی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی له یاسا هه‌ڵاتوون، هۆشدارییشیدا له تاوانی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵیی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی به‌و پارانه‌ی گه‌نده‌ڵكاران دزیوویانه، هه‌ربۆیه ڕژدبوونی عێراقی دووپاتكرده‌وه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌و سامانی دزراوی عێراق له ده‌ره‌وه.