دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە ناڕازەیەتی لەبەرانبەر توێژینەوەی دەزگای فرێدریش ئێبەرت نیشاندا کە لەژێر ناونیشانی کامڵبوونی ئامەدسپۆر و لایەنگریکردنی کورددا ئامادەکراوە و تێیدا باس لە لایەنە ئەرێنییەکانی یانەکە کراوە.
باخچەلی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامدەرانی توێژینەوەکەی بەوە تۆمەتبار کردووە کە ئامانجیان ئەوەیە وتاری جیاکاری بە زیندوویی بهێڵنەوە و ئەو کەشوهەوای ئاشتیی و برایەتییەی کە دروست کراوە ژەهراوی بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە ئەو دڵخۆشە بە سەرکەوتنی ئامەدسپۆر بۆ خولی سوپەرلیگ و بانگەوازییەکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرانی یانەکە و خەڵکی ئامەدیش کردوەە و بە پێویستی دەزانێت لە بەرامبەر ئاژاوەگێڕییەکاندا هۆشیار بن، جەختیشی لەسەر گیانی پێکەوەیی و یەکێتیی وەرزش کردوەتەوە.