ڕاستەوخۆ

ئۆزگور ئۆزەل لە جەهەپە جیا بووەوە و حزبێکی نوێی دامەزراند

reset font size increase font size

ئۆزگور ئۆزەل بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ڕاگەیاند و بە مەبەستی تۆمارکردنی پارتی سیاسیی نوێی خۆی، بەڵگەنامەکانی پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کرد.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ هەینی ئۆزگور ئۆزەل کۆتایی بە ئەندامێتیی خۆی لە ڕیزەکانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) هێنا و دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاڕاستەی سەردکردایەتیی حزبەکە کرد.

هاوکات ئەمڕۆ داواکاریی فەرمیی دامەزراندنی حزبە نوێیەکەی ئۆزەل ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کرا تاوەکو ڕێکارە یاساییەکانی بۆ ئەنجام بدرێت.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی تورکیا، ئەم هەنگاوەی ئۆزەل لێکترازانێکی گەورەی لە ناو جەهەپە دروستکردووە؛ بە شێوەیەک تاوەکو ئێستا 91 پەرلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری بڕیاریان داوە پەیوەندی بە حزبە نوێیەکەی ئۆزگور ئۆزەلەوە بوبەستن، کە ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر خەريتەی سیاسی و هاوسەنگیی هێز لە پەرلەمانی تورکیادا دەبێت.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.