ڕاستەوخۆ

وەزیری دەرەوەی سوریا و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە ئەستەنبوڵ کۆبوونەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و عێراق کۆبووەوە و پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەڵگرتنی سزاکانیان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتەکە کە ڕۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026بڵاوکراوەتەوە، لەم دیدارەدا هەردوولا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان سووریا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پێداچوونەوەیان بۆ دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە کردووە.

تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ دۆخی ئابووریی سووریا؛ شەیبانی و باراک باسیان لە کارە لەپێشینەکان بۆ بووژانەوەی ئابووری کردووە، لەوانەش پرۆسەی تەواوکردنی هەڵگرتنی ئەو سزایانەی کە بەسەر سووریادا سەپێنراون. هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی خێراکردنی چەرخی ئاوەدانکردنەوە وەک هەنگاوێکی بنەڕەتی بۆ سەقامگیریی وڵاتەکە کردووەتەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی نوێی سووریا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە ئابوورییانەی کە بەهۆی ساڵانێکی زۆر لە شەڕ و سزا نێودەوڵەتییەکانەوە دروست بوون.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.