ڕاستەوخۆ

چوار هێرشی ئاسمانی، کرایە سەر فڕۆکەخانەی ئەبو زهورلە دەوروبەری ئیدلیب

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕایگەیاند چوار هێرشی ئاسمانی، کرایە سەر فڕۆکەخانەی ئەبو زوھور لە دەوروبەری ئیدلیب.

وەک ئاژانسەکە دەڵێت تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی دیمەشق ڕوونکردنەوەیان لەسەر هێرشەکە نەداوە و هێرشەکان لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە ئەنجامدراون، بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە فڕۆکەی ئیسرائیلی بووبن.

بەگوێرەی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هێرشانە سەکۆی فڕۆکەخانەکەیان ئامانج گرتووە و بووەتە هۆی زیانی ماددی بەبێ ئەوەی هیچ بریندارێک هەبێت.

ئەم ئامانجگرتنە یەکەم ڕووداوی لەم شێوەیەیە کە فڕۆکەخانەکە ڕووبەڕووی بووبێتەوە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەرۆکی لابراوی بەشار ئەسەد.

جێگەی ئاماژەیە کە لە فڕۆکەخانەکە سەربازانی تورکیاش ئامادەییان هەیە و پێشتر چەند جارێک وەزیری بەرگری و دەرەوەی ئیسرائیل هۆشدارییان دابوو لە کردنەوەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە سووریا.
 وەک وەزیری بەرگری ئیسرائیل گوتی: " ئەگەر تورکیا بنکەیەک بکاتەوە ئێمەش بنکەیەک دەکەینەوە  و ناهێڵین بەهیچ شێوەیەک تورکیا کۆنتڕۆڵی سووریا بکات" .

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.