ڕاستەوخۆ

ئەردۆغان یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەریی واژۆ کرد و لە ڕۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاوکرایەوە.

reset font size increase font size

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە شێوەیەکی فەرمی یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەریی واژۆ کرد و بڕیارەکە چووە  قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: " هیواخوازم یاسای بەهێزکردنی تەبا بەخشینی نیشتمانی و هاوکاریی کۆمەڵایەتی، کە وەک نموونەیەکی سازانی مێژوویی لە پەرلەمانی سەرکەوتووماندا بە پشتیوانیی 467 پەرلەمانتار پەسەند کرا و لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت." 

دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان و واژۆکردنی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری لە ڕۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاوکرایەوە.

بەپێی دەستوور و یاساکانی تورکیا، بە بڵاوبوونەوەی ئەم یاسایە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا، بە فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەبێتە ڕێنمایی سەرەکی بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغەکانی ئایندەی پرۆسەی چارەسەر. 

ئەردۆغان جەختی لەسەر گرنگیی ئەم هەنگاوە کردەوە و دەڵێت: «لەم هەنگاوە گرنگەی بۆ داهاتوویەکی ئارام، ئاوەدان و ئاسایشی تورکیا نراوە، سوپاسی سەرجەم ئەو فراکسیۆن و پەرلەمانتارانە دەکەم کە لە سەنگەری جیاوازدابوون بەڵام هەڵوێستێکی ئەرێنیان نیشاندا.»

سەرۆک کۆماری تورکیا بەم جۆرە کۆتایی بە پەیامەکەی هێنا: "پرۆسەکەمان بە ڕوانگەیەک بەڕێوەبردووە کە هەستیارییەکانی تەواوی گەلەکەمان  لەبەرچاو گرتووە؛ لەسەر ئەو بنەمایەی یاساکە دیاری کردووە و لەژێر ڕێنمایی دامەزراوە و ئەنجومەنە پەیوەندیدارەکاندا بە هەمان دڵسۆزی و وردبینییەوە بەردەوام دەبین لە بەڕێوەبردنی."

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.