ڕاستەوخۆ

هەپەگە لەبارەی کۆکردنەوەی هاوکاریی مادی بە ناوی پەکەکەوە هۆشداری دەدات

reset font size increase font size

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێکدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و کاربەدەستان لە بەرامبەر ئەو کەس و گرووپانەی بە ناوی پەکەکەوە داوای هاوکاریی مادی دەکەن و دەڵێت، ئەوانە هیچ پەیوەندییەکیان بە بزووتنەوەکەیانەوە نییە.

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی کە لە ئاژانسە نزیکەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، هەپەگە ئاماژەی بەوە داوە کە لە ماوەی ڕابردوودا زانیارییان پێگەیشتووە کە لە چەندین ناوەندی جیاوازدا، بە ناوی پەکەکەوە داوای هاوکاری و یارمەتی لە خەڵکی وڵاتپارێز، بازرگانان و توێژە جیاوازەکان کراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا جەخت کراوەتەوە کە ئەوان هیچ داوایەکی هاوکارییان نەبووە و دوای بەدواداچوون بۆیان دەرکەوتووە کە لە هیچ شوێنێکەوە داوای کۆکردنەوەی یارمەتی نەکراوە، هەروەها هاتووە: "هەر لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە ئەو کەس و لایەنانەی بەو شێوەیە داوای هاوکاری دەکەن، هیچ پەیوەندییەکیان بە بزووتنەوەکەمانەوە نییە و بەڵکو چەند گرووپێکی گێرەشوێن بە مەبەست ئەم کارە دەکەن."

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەشدا، هەپەگە بانگەوازێکی ئاراستەی خەڵکی وڵاتپارێز و دۆستان کردووە و داوای لێکردوون کە بە هیچ شێوەیەک باوەڕ بەو کەسانە نەکەن کە بە ناوی تێبینی، نۆت یان هەر ڕێگەیەکی دیکەوە هەوڵی دەستکەوتنی پارە دەدەن، و داوای کردووە لە بەرامبەر ئەو کەسە فێڵبازانەدا زۆر هۆشیار و وریا ببن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.