ڕاستەوخۆ

شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبووەوە

reset font size increase font size

نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە پەرلەمانی تورکیا کرد و کۆبوونەوەیەکی لەبارەی یاسای چوارچێوەیی ئەنجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا تولای حاتیمئۆغوڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی، هەروەها گوڵستان کڵچ کۆچیگێت و سەزای تەمەلی، جێگرانی سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو پارتە ئامادە بوون.

دیدارەکەی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ سەرکردایەتیی دەم پارتی بۆ ماوەی 45 خولەک بەردەوام بوو. دوای کۆتاییهاتنی دانیشتنەکەش، هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە ناوەرۆکی گفتوگۆکان نەدرا و بەشداربووانی کۆبوونەوەکە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان نەدایەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.