گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە سایەی پرۆسەی ئاشتیدا دوو ساڵە هیچ مرۆڤێک گیانی لەدەست نەداوە
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکدا لە شارۆچکەی جزیرەی سەر بە پارێزگای شرنەخ گوتی، نزیکەی دوو ساڵە هیچ مرۆڤێک گیانی لەدەست نەداوە و ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە. ئاماژەی بەوەش کرد، دەستکەوتەکانی گەلەکەمان بە تێکۆشان و بەخشینی قوربانی بەدەست هاتووە.
گوتیشی، کورد هەرشتێک بە دەستبهێنێت بە تێکۆشان بەدەستی دەهێنێت و دەرچوونی کێشەی کورد لە زەمینەی شەڕ و توندوتیژی، ڕێگە لەبەر گۆڕانکاریی دیموکراتییانە لە تورکیا دەکاتەوە.
ئاشکراشیکرد، بۆ یەکەم جارە پڕۆسەیەک وەک پرۆسەی ئاشتی بە چوارچێوەیەکی یاسایی ئەوەندە بەهێزەوە بەڕێوەدەبرێت لە تورکیا.