ڕاستەوخۆ

گوڵستان کڵچ کۆچیغیت: چاوەڕێین لە مانگی داهاتوودا کۆمیسیۆنی چاودێری دابمەزرێنرێت

reset font size increase font size

گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، ڕایگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی داهاتوودا کۆمیسیۆنی چاودێریکردن دابمەزرێنرێت و پاش بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیاش هەنگاوە کردارییەکان دەست پێ بکەن.

لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسیدا، کۆچیغیت ئاماژەی بەوە دا کە بەر لە دامەزراندنی کۆمیسیۆنی چاودێرکردن لەگەڵ نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆ دەبنەوە و هیوای خواست هیچ گرفتێک لە کارەکانی لیژنە و دامەزراوەکانی تایبەت بە یاسای چوارچێوەدا دروست نەبێت.

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو کە لە ئێستادا دوو قۆناغی سەرەکی لەبەردەمیاندا هەن؛ یەکێکیان بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانییە و ئەوەی تریان هەنگاوەکانی دوای ئەوەیە، و جەختیشی کردەوە کە عەبدوڵڵا ئۆجالان سەرۆکایەتیی کۆمیسیۆنی چەکدانان و بەسیاسیکردن دەکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.