وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆمارییەوە لێکۆڵینەوەی دادوەری سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کرێکارانی کورد لە پارێزگای زۆنگوڵداق دەستی پێکردووە.
ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە بۆ ئەوەی ڕووداوەکە بە هەموو لایەنەکانییەوە ڕوون بکرێتەوە، ڕێکارە پێویستەکان بەردەوامن و لێکۆڵینەوەی تێدابەردەوامە.
هەروەها داوای کرد کە ڕووداوەکە بۆ مانای جیاواز ڕانەکێشرێت و نەکرێتە هۆی تێکدانی ئارامیی کۆمەڵایەتی، و جەختیشی لەوە کردەوە کە پاراستنی مافی یاسایی و ئاسایشی هەموو هاووڵاتییەک، لەوانەش کرێکارانی وەرزڵیی کشتوکاڵ، لە ژێر بەرپرسیارێتیی دەوڵەتدایە.