ڕاستەوخۆ

بۆ یەکەمین جار بەڵگەنامەی قەدەغەکردنی پەرتوکی دوو نووسەری کورد لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لە ساڵی 1955 بڵاودەکرێتەوە

reset font size increase font size

لێکۆڵەر ئەدهەم شێخۆ بۆ یەکەمجار بەڵگەنامەیەکی مێژوویی و فەرمیی حکومەتی تورکیا بڵاودەکاتەوە، کە مێژووەکەی بۆ 6ی ئایاری 1955 دەگەڕێتەوە.

بە گوێرەی بەڵگەنامەکە، حکومەتی ئەو کاتەی تورکیا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جەلال بایار و سەرۆکوەزیرانی عەدنان مەندەرەس، بڕیاری فەرمیی قەدەغەکردنی هێنانە ناوەوە و بڵاوکردنەوەی دوو پەرتووکی کوردی لە سەرانسەری تورکیا دەرکردووە.

لە بەڵگنامە فەرمییەکەی حکومەتی تورکیادا هاتووە، پەرتوکی یەکەم بریتییە لە دیوانی شاعیری ناوداری کورد جەگەرخوێن، کە لە بەڵگەنامەکەدا بە شێخمووس جەگەرخوێن ئاماژەی پێکراوە، بە ناونیشانی (سەورا ئازادی) بەرگی یەکەم و دووەم، کە لە ساڵی 1954 لە دیمەشق چاپکرابوو. پەرتوکی دووەمیش بریتییە لە پەرتووکی (ئەلفوبێی کوردی) لە ئامادەکردنی نووسەر و ڕووناکبیر عوسمان سەبری، کە لە ساڵی 1955 بە پیتی لاتینی لە دیمەشق بڵاوکرابووەوە.

لە دەقی بەڵگەنامەکەدا دەسەڵاتدارانی تورکیا نووسەرانی ئەو دوو پەرتوکەیان بە کوردپەروەرە کۆمۆنیستەکانی سوریا تۆمەتبار کردووە. بڕیارەکەش لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەرواری 19ی نیسانی 1955 و بەپێی ماددەی 31ی یاسای ژمارە 5680 دەرچووە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو بەرهەمانە.

لە خوارەوەی بەڵگەنامەکەدا واژۆی ڕاستەوخۆی جەلال بایار سەرۆککۆمار، عەدنان مەندەریس سەرۆکوەزیران و تەواوی وەزیرانی کابینەکە دەبینرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.