ڕاستەوخۆ

پێشنیازی یاسایی ئەکەپە بۆ پرۆسەی ئاشتی دەگاتە پەرلەمانی تورکیا

reset font size increase font size

کوتلەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ئامادەکارییەکانی بۆ پێشکەشکردنی "یاسای چوارچێوە" پێشنیارکراوەکەی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی بۆ پەرلەمانی تورکیا تەواو کردووە و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە بە فەرمی پێشکەشی پەرلەمان بکرێت.

بڕیارە پێشنیازەیاساکە لە 10 تاوەکو 11 ماددە پێکهاتبێت.

جێبەجێکردنی یاساکەش بەستراوەتەوە بەوەی کە دەوڵەت بە فەرمی هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە پشتڕاست بكاتەوە.

 لە قۆناغی یەکەمیشدا، تەنیا ئەو ئەندامانەی ڕێکخراوەکە دەگرێتەوە کە دەستیان لە هیچ تاوانێکدا نەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم یاسایە دیاریکراو بە کات دەبێت و هەموو شێوازەکانی ڕادەستکردنەوە، لێکۆڵینەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییان ڕێکدەخات:

تەوەرە سەرەکییەکانی پێشنیازەیاساکەی ئاکەپە:

مۆڵەتی گەڕانەوە: بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە، ئەکەپە ماوەی یەک ساڵی دەستنیشان کردووە تاوەکو بگەڕێنەوە تورکیا.

مەرجەکانی دوای گەڕانەوە: ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە، بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەخرێنە ژێر چاودێریی دادوەرییەوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ مافی بەشدارییان لە سیاسیەتی چالاکدا نابیێت.

جیاوازیی تێڕوانینی ئاکپارتی و دەم پارتی:

لەبارەی ڕووبەری داڵدەدان و جێبەجێکردنی یاساکە، جیاوازیی ڕا لە نێوان دەسەڵات و پارتی وەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) هەیە؛

ئاکەپە جەخت دەکاتەوە کە یاساکە تەنیا ئەو کەسانە بگرێتەوە کە بەشدارییان لە تاواندا نەکردووە، بەڵام دەم پارتی داوای یاسایەکی گشتگیرتر دەکات کە دوای چەکدانان، سەرجەم ئەندامانی پەکەکە بگرێتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.