ڕاستەوخۆ

عەلی حەمەساڵح: سەرانەی بازگە و خاڵە سنوورییەکان بەنزینی لە سلێمانی گران کردووە

reset font size increase font size

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، سەرانە و تێچووە ناوخۆییەکان بە هۆکاری سەرەکیی گرانبوونی نرخ لە زۆنی سەوز دەناسێنێت و ڕایدەگەیەنێت بەبێ پێویستی بە دەرەوە، بەنزینی ناوخۆیی دەتوانرێت بە نرخێکی زۆر هەرزانتر بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بكرێت.

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوە کرد، هەفتەیەکە هەڵمەتێکی گەورەیان لەسەر کۆمپانیاکانی کار و لاناز و گرانی و نەبوونی بەنزین لە زۆنی زەرد دەستپێکردووە و بەردەوام دەبن، بەڵام جەختی کردەوە لەوەی کە ناكرێت چاو لە دۆسیەکانی گەندەڵی، قاچاخی و نادادی کە هۆکاری گرانیی بەنزینن لە زۆنی سەوز دابپۆشرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە بەنزین بۆ زۆنی سەوز لە دەرەوە ناێت و لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنرێت، هەر بۆیە چەند ڕێکارێکی خستەڕوو کە بە جێبەجێکردنیان نرخی بەنزین لە سلێمانی زۆر دادەبەزێت:

ڕێکارەکانی هەرزانکردنی بەنزین بەگوێرەی گوتەی عەلی حەمەساڵح:

کەمکردنەوەی نرخی کارگەی عەربەت: بەنزینی سلێمانی بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە پاڵاوگە و بورجی (فۆکس) لە عەربەت دەبەستێت کە ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 1 ملیۆن و 200 هەزار لیتر بەنزینی هەیە و بە نرخی پشتیوانیکراو نەفتا لە عێراق وەردەگرێت، بۆیە نادادپەروەرییە بە 1,150 دینار بفروشرێت.

لابردنی سەرانەی بازگەکانی ناوخۆ: هاوڵاتییان یان بازرگانان بۆ گواستنەوەی زیاتر لە 3,000 لیتر بەنزین لە بازگەکان، دەبێت پارە بدەنە کۆمپانیای (پردەشاڵ)؛ لە عەربەتەوە بۆ سلێمانی 100 دۆلار، بۆ چەمچەماڵ 130 دۆلار، بە هەمان شێوە بۆ گەرمیان و ڕاپەڕین سەرانە وەردەگیرێت کەمێک بۆ گیرفانی حیزبە نەەک حکومەت.

لابردنی سەرانەی سووتەمەنییەکانی دیکە: هەر تانکەرێک (گازوایل، نەفتا و ڕۆن) بێتە سنووری یەکێتی، دەبێت لە بازگەکان بۆ 30 تەن بڕی 500 دۆلار و بۆ 35 تەن بڕی 750 دۆلار سەرانە بدات.

لایبردنی باجی خاڵە سنوورییەکان: بۆ هەر تەنێک لە ماددە پترۆکیماوییەکان (MTBE، زایلین، ئیسانۆڵ و هتد) کە لە دروستکردنی بەنزینی محەسەن بەکاردێن، لە سنووری سلێمانی 90 دۆلار بۆ هەر تەنێک (2,200 دۆلار بۆ هەر تانکەرێک) وەردەگیرێت کەمەش ناچێتە گەنجینەی حکومەتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.