ڕاستەوخۆ

وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە ماوەی دوو هەفتەدا خوێندکارانی قۆناخی یەکەم دەبێت دەست بە دەوام بکەن

reset font size increase font size

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، لە سبەینێوە خوێندکارانی قۆناخی یەکەم دەتوانن سەردانی زانکۆ و پەیمانگاکان بکەن بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان بکەن و لە ماوەی دوو هەفتەشدا دەست بە دەوام بکەن.

خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ناوی سەرجەم خوێندکارانی قۆناخی یەکەم بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان دەرچووە و لە سبەینێوە دەتوانن دەست بە ڕێکارەکانی وەرگرتن بکەن.

سەبارەت بە ئاستی خواستی خوێندکاران، خەتاب ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، ئەم ساڵ خواست لەسەر بەشە پزیشکییەکان، ئەندازیارییەکان و بەشی یاسا زۆر بووە، لە بەرامبەردا خواستی خوێندکاران لەسەر خوێندنی زمانەکان، بەتایبەت بەشی زمانی کوردی، کەم بووەتەوە، بە جۆرێک نزیکەی 180 بەش لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەهۆی کەمیی خواستەوە کەمتر لە 15 خوێندکاریان وەرگرتووە، کە ئەمەش پەیوەندی بە نەبوونی دەرفەتی کارەوە هەیە لە دوای دەرچوون.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.