لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی نەناسراو لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتیی M4 لە پارێزگای حەسەکە، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گیانی لەدەستدا و ئەندامێکی دیکەش بریندار بوو.
ڕووداوەکە دوێنێ لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتیی M4 و لە ننزیک زانکۆی قورتبە ڕوویداوە، کاتێک دوو چەکداری نەناسراو کە سواری ماتۆڕسکیلێک بوون، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) کردووە.
سەبارەت بە ڕووداوەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویانکردەوە، لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستنیشانکردن و ئاشکراکردنی بکەرانی هێرشەکە دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا تەقەکەرەکان دەستگیر نەکراون.