سەرۆکی دامەزراوەی پەی ڕایگەیاند، حزبەکانی هەرێمی کوردستان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیشەوە بەرپرسیارێتیی داخستنی پەرلەمان و سوکایەتیکردن بە پرۆسەی دیموکراسی لە ئەستۆ دەگرن.
سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆکی دامەزراوەی پەی، لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان گرت و ڕایگەیاند کە حزبەکان لە ماوەی دوو ساڵی تەمەنی خولی ئێستادا نەیانتوانیوە بەرنامەی کار و بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن، و جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرجەم لایەنەکان بەرپرسن لە پەکخستن و داخستنی پەرلەمان و پێشێلکردنی بنەماکانی دیموکراسی.