بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕدا، هاوڵاتیانی کۆیەی نیگەران کردووە و دەڵێن ناتوانین یەک بەرمیل نەوت بۆ زستان بکڕین.
نەوتفرۆشێک قسەی بۆ نووچە کردووە، دەڵێ، زیاتر لە سی ساڵە خەریکی ئەو کارەم، تاوەکو ئێستا نەوتی ماڵان هێندە گران نەبووە.
قایمقامی کۆیەش دەڵێت، لەسەر هێڵن و دەیانەوێ کێشەی نەوتی ماڵان لە قەزاکە چارەسەر بکەن و بەشی پێویست بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ ئەمساڵ دابەش بکەن.