ڕاستەوخۆ

بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە سوریا و ڕۆژاڤای کوردستان و ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان

reset font size increase font size

بەهۆی گۆڕانکاری و بارگرژییە جیهانییەکانەوە، وەزارەتی وزەی سوریا بڕیاری دا نرخی سووتەمەنی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیدا بەرز بکاتەوە، بە جۆرێک کە نرخی بەرمیلێک گازۆیل بۆ 220 دۆلار بەرز بووەوە، ئەوەش کاردانەوەی توندی هاووڵاتییانی لە ڕۆژاڤای کوردستان و شارەکانی دیکەی سوریا لێ کەوتەوە و دژی بڕیارەکە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

عەبدولحەمید سەڵات، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی وزەی سوریا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕۆژانە تەنها 100 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت کە ئەوەش پێداویستییەکانی ناوخۆ پڕ ناکاتەوە.

بەپێی بڕیارە نوێیەکە، لە ئێستادا نرخی هەر لترێک گازۆیل بە 175 لیرەی سوریا دیاری کراوە و هاووڵاتییان داوای چارەسەر و جێگیرکردنی نرخەکان دەکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.