- کۆمیسیونی زمانی، چەند و هونەری لە پارتی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) لە ڕاگەیەندراوێکدا بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن جەختی لەوە کردەوە کە سیستەمی پەروەردەیی لە تورکیا ڕووبەڕووی قەیرانی پچڕپچڕ بووەتەوە، و باشترین هەنگاو بۆ چارەسەری ئەوەیە کە زمانی دایک بۆ ملیۆنان منداڵ دابین بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە سەرەڕای تێکۆشانی ساڵانی درێژ و دەستکەوتی "وانەی هەڵبژاردەی دوو سەعاتی"، بەڵام هێشتا ملیۆنان منداڵی کورد بێبەشن لە پەروەردە بە زمانی دایک.
دەمپارتی جەخت دەکاتەوە کە لەم پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگە دیموکراتیکەدا، گەرەنتیی یاسایی و دەستووری بۆ زمانی دایک، مەرجی سەرەکیی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزییە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، پارتەکە داوای لە پەرلەمانی تورکیاو سەرجەم دەزگا و کۆمەڵگە کردووە کە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی بگرنە ئەستۆ بۆ ناساندن و گەرەنتیكردنی مافی پەروەردە بە زمانی دایک.