ڕاستەوخۆ

دەزگای ئاسایشی هەرێم: بە پێنج موشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە و چەند ناوچەیەکی سنووری سلێمانی

reset font size increase font size

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند کە کاتژمێر 03:10ـی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە 14ـی 9ـی 2026، بە پێنج موشەک هێرشکراوە سەر چەند ناوچەیەک؛ سێ موشەک ئاڕاستەی زڕگوێزەڵە کراون.

موشەکێک لە نزیک گوندی گورگەچیا لە ناحیەی سیروان کەوتووەتە خوارەوە، و موشەکێکی تریش لە نێوان گوندەکانی داری زاین و میراسی خواروو لە قەرەداغ تەقیوەتەوە.

ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستە ڕوو که لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، و داوای لە هاووڵاتییان کرد لە پێناو پاراستنی سەلامەتییان لە دواى هێرشەکان نزیکی ئەو شوێنانە نەبنەوە و دەستکاریی پارچە و پاشماوەی موشەک و درۆن نەکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.