ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە بەئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە بەهۆی بوونی بارەگای پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتەوە کێشەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (نووچە تیڤی)، جەبار یاوەر ئاماژەی بەوە دا کە ئەم دۆخە گرفتە و پێویستە لایەنی ئێرانی هەنگاوی هاوشێوەی تورکیا و سوریا بنێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێت تارانم لە ناوخۆی وڵاتەکەی خۆیدا پرۆسەی ئاشتی دەستپێبکات تاوەکو ناوچەکە لە گرژییەکان بپارێزرێت.