ڕاستەوخۆ

لە ڕۆژئاوای کوردستان هۆشداری لە سووتاندنی پاشماوەی کشتوکاڵی دەدرێت

reset font size increase font size

لەگەڵ کۆتاییهاتنی وەرزی دروێنە لە ناوچەی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان، بەشێک لە جوتیاران بۆ پاککردنەوەی کێڵگەکانیان، پاشماوە کشتوکاڵییەکان دەسووتێنن، بەڵام ئەم کارە دەبێتە هۆی لەناوبردنی زیندەوەران و بەکتریا سوودبەخشەکانی ناو خاک کە بەرپرسن لە پیتاندن و زیادکردنی ماددە سود بەخشەکان، کە ئەمەش بەپیتی زەوی و کوالێتی بەرهەمەکان کەم دەکاتەوە و توانای خاک بۆ پاراستنی شێداری لاواز دەکات.

شارەزایانی کشتوکاڵی لە ڕۆژاڤای کوردستان هۆشداری دەدەن، کە سووتاندن تەنیا کاریگەریی لەسەر خاک نییە، بەڵکو دووکەڵ و گازە ژەهراوییەکانی دەبنە هۆی پیسبوونی هەوا و مەترسیش بۆ سەر تەندروستیی گشتی بەتایبەت بۆ منداڵان و بەساڵاچووان دروست دەکات.

هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و باوە، مەترسیی تەشەنەکردنی ئاگری سووتاندنی کێڵگەکان بۆ ناوچەکانی دیکە هەیە، کە دەبێتە هۆی زیانی ئابووریی گەورە و زیانگەیاندن بە ژینگەی ناوچەکە و سروشت.

شارەزایان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، پاشماوەی کشتوکاڵی بە سامانێکی گرنگ دەبینرێت ئەگەر بە دروستی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و لەبری سووتاندنیان، دەکرێت ئەم پاشماوەیە بۆ ئاژەڵان بەکاربهێنرێت، یان لەگەڵ خاک تێکەڵ بکرێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ماددەی پیتاندنی زەوییەکە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.