مێراڵ دانیش بێشتاش، پەرلەمانتار و ئەندامی کۆمسیۆنی دەم پارتی، لە هەڵسەنگاندنێکدا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرەڕای بەردەوامیی پرۆسەکە، بەڵام کەمکوڕیی گەورە هەن و دەبێت زەمینەیەکی یاسایی ڕوون بۆ چارەسەرکردنیان دابین بکرێت.
بێشتاش ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی دوو ساڵ بەسەر بانگەوازی ٢٧ی شوباتدا تێپەڕیوە و بۆ ئەوەی دووبارە ئەزموونە نەرێنییەکانی ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ دووبارە نەبنەوە، دروستکردنی بنەمایەکی یاسایی مەرجە، هەروەها دەبێت وشەی تەسلیمبوون ڕەت بکرێتەوە و پرۆسەکە وەک هەنگاونان بەرەو قۆناغێکی نوێ سەیر بکرێت.
پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی سەرنجی خستە سەر ڕۆڵی پەرلەمان و داوای کرد مەرج و بارودۆخی کارکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمڕاڵی بە شێوازێکی فەرمی و ئاشکرا ڕوون بکرێنەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە پەرلەمان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە شێوازێکی شەفاف بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێ بڕەخسێنن.