ڕاستەوخۆ

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە

reset font size increase font size

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و پڕۆسەی ئاشتی تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.

بڕیارە ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبێتەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، پڕۆسەی ئاشتی و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوە و هاوکات دۆخی ئێران و شەڕی ئۆکراینا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا دەبێت.

ئەمە یەکەمجارە دوای پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا کۆدەبێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.