ڕاستەوخۆ

جێگری هاوسەرۆکانی دەم پارتی: دەبێت قۆناغی قسەکردن بەناوی ئۆجالانەوە کۆتایی پێبێت

reset font size increase font size

یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی پرۆسەکە پەیوەستە بە ڕۆڵی چالاکی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە و داوای کرد زەمینەیەک بڕەخسێت تاوەکو ناوبراو ڕاستەوخۆ پەیامەکانی خۆی بە کۆمەڵگە بگەیەنێت.

مەحفووز گولەریوز، یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و بەرپرسی کۆمیسیۆنی ڕێکخستنی پارتەکە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی فورات (ANF) باسی لە پێگەی ئۆجەلان لە پرۆسەی نوێدا کرد و ڕایگەیاند، هەر لە سەرەتای دەستپێشخەرییەکە و تا قۆناغی بێچەککردن و ستراتیژی، ڕۆڵی ئۆجەلان یەکلاکەرەوە بووە و لە چوارچێوەی پێکهێنانی چوار کۆمیسیۆنیشدا، ناوبراو سەرۆکایەتیی کۆمیسیۆنی تایبەت بە بێچەکبوون دەکات.

گولەریوز ئاماژەی بەوەش دا، هەرچەندە لە ناو دەوڵەتدا هەندێک میکانیزم هەن کە نایەوێت ڕۆڵی فەرمی بە ئۆجەلان بدرێت، بەڵام هەماهەنگیی پرۆسەکە، نەخشەڕێگەی بێچەکبوون و جێگیرکردنی لایەنەکان هەمووی لە ڕێگەی گفتوگۆکردن لەگەڵ ناوبراودا بەڕێوە دەچن. ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو کە پرسی ئاشتی و چارەسەرکردنی پرسی کورد تەنیا لە چەکداماڵاندا کورت نایەت، بەڵکو پێویستی بە گۆڕانکاریی دەستووری و یاسایی هەیە بۆ ئەوەی کۆمار لە کۆدەکانی نکۆڵیکردن ڕزگاری بێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.