ئیلی کۆهێن، وەزیری وزەی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزێۆنیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکات تورکیا پێگە و هەژموونی خۆی لە ناوخۆی سوریادا بەهێز بکات.
وەزیری وزەی ئیسرائیل، لە هەڵوێستێکدا بەرامبەر ئەنقەرە: "ئەگەر تورکیا سەربازگە و بنکەی سەربازی لە ناو خاکی سوریادا بونیاد بنێت، ئێمەش بە هەمان شێوە هەنگاو دەنێین بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازی لە ناوخۆی سوریادا."
سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سعودیە کۆهێن، گوتی، شانشینی عەرەبیی سعودیە زۆر زیاتر لە ئیسرائیل پێویستی بە ڕێککەوتنی ئاشتییە لەگەڵ وڵاتەکەیان، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئێستادا ئیسرائیل پێگەیەکی بەهێزی لە ناوچەکەدا هەیە "ئەمڕۆ هەمووان بە چاوی بەهێزترین هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیری ئیسرائیل دەکەن."